، ڕۆژنامەی نەیشنەڵی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە پاشهاتەکانی کۆنفڕانسی یەکهەڵویستی کورد لە کوردستانی سووریادا، لە سەر ڕیسای سیاسیی ئەو وڵاتە و کاردانەوەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە ئەنجامی کۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی کوردەکان کە تەرکیزی کۆتایی لە سەر دابەشکردنی یەکسانی سەرچاوەکان و بەفەرمیناسرانی زمانی کوردی بووە، ئاشتەوایی دوومانگەی نێوان کورد و دیمەشق تێکشکاوە و پێدەچێ سووریا بەرەوڕووی کەلێنی ئیتنیکی و فیرقەیی بەربڵاو ببێتەوە، چونکە لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان، تەنیا لە شاری حومس 4 کەسی عەلەوی کوژراون و بەدوای ئەودا داعش لە کوشتنی 5 هێزی کورد لە دیرەزوری ڕۆژهەڵاتی هەواڵی داوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ئەحمەد شەرع ڕۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، هیزە کوردەکانی بە خەساندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ و هەوڵ بۆ جوداییخوازی تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە: بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی کوردەکان لە ڕۆژی شەممە لە قامیشلۆ کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناوەندگەری، لە دژی ڕۆحی ڕێککەوتنە.
کەچی کوردەکان لایان وایە کە هەڵوێستی ئەحمەد شەرع، زیاتر بۆ ڕەزامەندیی لایەنگرانی ڕادیکاڵی ناوخۆیی و دەوڵەتی ئەنقەرە بووە و لە بەرامبەردا، بەرپرسانی ئەمریکی و فەڕەنسیی بەشداربووی کۆنفڕانسی قامیشلۆ، وێڕای پێشوازی لە بڕیاری دژەسەنتەریزم، جەختیان لە سەرتربوونی هەڵوێستی کوردەکان بە نیسبەتی لایەنەکانی تری سووری کردووە.
Your Comment